AM:11:46:14/11/2021
2048 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لیۆنێل میسى بە سەرەکى لە بەرامبەر بەڕازیلدا یارى دەکات و لیاندرۆ پاریدێسیش
لە پێکانەکەى چاکبووەتەوە.
دواى ئەوەى میسى لە یارییەکەى ئەرجەنتین بەرامبەر ئۆرۆگواى نزیکەى 20 خولەک
بەشداریکرد، دواتریش بەشێوەیەکى سروشتى بەشدارى لە ڕاهێنانەکاندا کردووە، وەک
ئامادەکارى بۆ یارییەکەى بەرامبەر بەڕازیل لە جەولەى 14ى پاڵاوتنى نەتەوەکانى ئەمریکاى
باشور بۆ مۆندیالى 2022ى قەتەر.
بەمەش میسى 34 ساڵ، ئەگەر هەیە بگەڕێتەوە پێکهاتەى سەرەکى هەڵبژاردەکەى بەرامبەر
بەڕازیل، کە بڕیارە کاتژمێر دوو و 30 خولەکى شەوى سێشەممە لەسەر چوارشەممەى
داهاتوو بەڕێوەبچێت.
هاوکات لیاندرۆ پاریدێسیش لە پێکانە ماسولکەییەکەى چاکبووەتەوە و ئەگەرى
بەشداریکردنى لە یارییەکەدا هەیە، کە بەهۆى پێکانەوە نەیتوانى بەشدارى یارییەکەى
بەرامبەر ئۆرۆگواى بکات.
ئەرجەنتین چاوى لە بردنەوەى یارییەکەیە لە یاریگاى خۆیدا و دەیەوێت بەتەواوى
لە سەرکەوتن بۆ مۆندیالى 2022ى قەتەر نزیکببێتەوە، دواى ئەوەى ڕکابەرەکەى
سەرکەوتنى مسۆگەرکردووە.
گ . ف