ڤیدیۆ.. پاوڵ بۆ یەکەم جار جامى ستۆکهۆڵمى بەدەستهێنا

AM:11:19:14/11/2021

648 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تۆمى پاوڵ لە دێنیس شاپۆڤالۆڤى بردەوە و بۆ یەکەم جار نازناوى جامى ستۆکهۆڵمى بەدەستهێنا.

لە یارى کۆتایى جامى ستۆکهۆڵم بۆ تێنسى سەر زەوى، کە لە سوید بەڕێوەچوو، تۆمى پاوڵى ئەمریکى بەرامبەر دێنیس شاپۆڤالۆڤى کەنەدى یاریکرد.

لە یارییەکى ئاست بەرزدا، پاوڵ دواى دوو کاتژمێر و 12 خولەک بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک یارییەکەى بردەوە و ئەنجامى کۆمەڵەکانیش شەش بە چوار و دوو بە شەش و شەش بە چوار گێم بوون.

بەمەش پاوڵى 24 ساڵ، خاوەنى پلەى 52ى ڕیزبەندى باشترین یاریزانانى تێنسى جیهان، بۆ یەکەم جار لە کاروانى پیشەگەرى وەرزشى خۆیدا نازناوى جامى ستۆکهۆڵمى سویدى بەدەستهێنا.

گ . ف