AM:10:30:14/11/2021
788 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامى ڕابیتەى پیشەگەرەکان، ئەرینا سابالینکا لە ئیگا سواتیکى بردەوە و
یەکەم بردنەوەى لە پاڵەوانێتییەکەدا تۆمارکرد.
لە جەولەى دووەمى قۆناغى کۆمەڵەکانى جامى ڕابیتەى پیشەگەرەکانى تێنسى سەر زەوى،
کە لە مەکسیک بەڕێوەدەچێت، لە کۆمەڵەى یەکەمدا ئەرینا سابالینکاى بیلاڕوسى و ئیگا
سواتیکى پۆڵەندى ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.
سابالینکا سەرەتا کۆمەڵەى یەکەمى یارییەکەى بە دوو گێم بەرامبەر بە شەش گێم
دۆڕاند، بەڵام دواتر دوو کۆمەڵەى لەسەریەکى بە ئەنجامەکانى شەش بە دوو و حەوت بە
پێنج گێم بردەوە و یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا.
بەمەش سابالینکا، دواى دۆڕاندنى بە پاولا گیلێرتى ئیسپانى لە جەولەى
یەکەمدا، یەکەم بردنەوەى لە پاڵەوانێتییەکەدا تۆمارکرد و بە دوو خاڵ لە پلەى
سێیەمى کۆمەڵەکەیدایە، سواتیکیش دواى دوو دۆڕاندى لەسەریەک لە پلەى چوارەم و
کۆتاییدا دەبینرێت.
گ . ف