لە یارییەکی هەفتەی 36ی خولی ئەستێرەکانی عێراق یانەی شوڕتە و نەفتی بەسڕە رووبەرووی یەکتر بوونەوە.
تایمی یەکەم، شوڕتە کۆنترۆڵی یاریگای کرد و نیوەی یەکەم بە تاکە گۆڵێکی ئەحمەد یەحیا لە بەرژەوەندی سەوز پۆشەکان کۆتایی هات گۆڵەکەشی لە خولەکی 36 تۆمارکرد.
لە تایمی دووەم، نەفت نزیکبوو رێگری لە پاڵەوان بوونی شوڕتە بکات و لە خولەکی 47 ئەنجامەکەیان یەکسانکردەوە، بەڵام شوڕتە کۆڵی نەدا و گۆڵی دووەم و سێیەمیشی لە خولەکەکانی 58 و 80 لە رێگەی موهەنەد عەلی و مەحمود مەواس تۆمارکرد و دڵنیایی بە هاندەرانی بەخشی.
سەرەنجام شوڕتە بەو بردنەوە پێش دوو هەفتە لە کۆتایی هاتنی خولەکە بووە پاڵەوان، شوڕتە بۆ چوارەم وەرز لەسەر یەک نازناوەکەی بەدەستهێنا و ژمارەکەی لە خەزێنەکەیدا کرد بە هەشت نازناو.