ترێزگێت بەهۆی فەوتاندنی لێدانی سزا بەرامبەر ئینتەر میامی تووشی سزا بوەوە

PM:07:45:17/06/2025

404 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ترێزگێتی یاریزانی ئەهلی بەهۆی فەوتاندنی لێدانی سزا بەرامبەر ئینتەر میامی تووشی سزا بوەوە.

پاش ئەوەی یاری نێوان ئینتەر میامی ئەمریکی و ئەهلی میسڕ لە دەستپێکی مۆندیالی یانەکانە کە بەبێ گۆڵ کۆتایی پێهات و لە یارییەکەشدا ترێزگێت لێدانێکی سزای چواند، میدیاکانی میسڕ باسیان لەوەکرد یاریزانەکە سزا دەدرێت چونکە ئەو کەسی یەکەمی لێدانە سزاکانی یانەکە نییە بەڵام بەرامبەر ئینتەر میامی پێداگری کردووە لە جێبەجێکردنی و پاشانیش گۆلی تۆمارنەکردووە.

لە ئێستاشدا بەپێی بڵاوکراوەیەکی ئەهالیمیسری، سەرۆکی یانەکە مەحمود خەتیب بڕیاریدا سزاکەی ترێزگێت لە 250 هەزار جونەی میسرییەوە بۆ یەک ملیۆن جونەی زیاد بکات.

یەکسانبوونی ئەهلی لەگەڵ ئینتەر مەیامی بەو مانایە بوو کە تیپەکە پاداشتی یەک ملیۆن دۆلاری لێسەندرایەوە، چونکە براوەی هەر یارییەکی پاڵەوانێتییەکە دوو ملیۆن دۆلار وەردەگرێت، لەکاتێکدا یەکسانبوون تەنیا یەک ملیۆن دۆلار بەدەستدەهێنێت.

ئەهلی یاری داهاتووی خۆی لە جامی جیهانی یانەکاندا بەرامبەر پاڵمێراسی بەڕازیلی رۆژی پێنجشەممە ئەنجامدەدات و بەرەبەیانی سێشەمنەی داهاتووش بە یارییەک بەرامبەر پۆرتۆی پورتوگالی کۆتایی بە قۆناخی کۆمەڵەکان دەهێنێت.