پورتوگال راهێنەر دەگۆرێت

AM:09:03:03/06/2025

728 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ پاڵاوتنەکانی مۆندیال پورتوگال مارتینێز دووردەخاتەوە و بەهێزترین پاڵێوراو بۆ شوێنگرتنەوەی خیسۆسە.

یەکێتی تۆپی پێی پورتوگال ئامانجیانە سوود لەم کۆمەڵە یاریزانە باشەی لە ئێستادا هەیانە وەربگرن و هەوڵ بدەن لە مۆندیالی داهاتوو ئەنجامێکی باشیان هەبێت.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە کە پورتوگال بڕیاریناداوە رۆبێرتۆ مارتینێز لە ئەرکەکەی دووربخەنەوە و تەنانەت ئەگەر بتوانێت نەیشنزلیگیش بباتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە هەڵبژاردەکە بڕیاریانداوە بۆ یارییەکانی پاڵاوتنی جامی جیهانی راهێنەرێکی نوێ دەستنیشان بکەن.

خۆرخی خیسۆسی راهێنەری پێشووی هیلال بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ ئەوەی ببێتە شوێنگرەوەی مارتینێز.

هۆکاری دوورخستنەوەی رۆبێرتۆ مارتینێز نەبوونی متمانە بەو راهێنەرە چونکە یەکێتی تۆپی پێی پورتوگال نایانەوێت جامی جیهانی داهاتوو تەنها بەشداری بکەن بەڵکوو چاوییان لە بردنەوەی نازناوەکەیە.

مارتینێز لەگەڵ پورتوگال 28 یاری ئەنجامداوە و لەوماوەیەدا توانیوێتی لە 21 بباتەوە و تەنها پێنجی شکستی هەیە.