مان سیتی لە کڕینی یاریزانێک کشاوەتەوە

PM:07:50:19/05/2025

540 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مانچستەر سیتی لە گواستنەوەی ڤێرتز یاریزانی بایەر لیڤەركوزن كشایەوە بەهۆی بەرزی نرخەکەیەوە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی سامی مۆكبێل رۆژنامەنووسی بەریتانی، مانچێستەر سیتی بەفەرمی لە گواستنەوەی فلۆریان فیرتز كشایەوەتەوە بەهۆی ئەوەی تێچوی کڕینی ئەو یاریزانە زۆر بەرزە.

سەرچاوەکە ئاماژە بەوەکردووە، سیتی بە ئاستی یاریزانەكە سەرسامە، بەڵام دەزانێت تێچووی گرانە و بە گواستنەوە و مووچەكەیەوە 300 ملیۆن یۆرۆیان لەسەردەکەوێت.

لای خۆیەوە رۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە کە یانە ئینگلزییەکە بڕیاریداوە دەتوانێت بەو بڕە پارەیەی ڤێرتز دەگوازێتەوە دوو یاریزان باش بکڕێت.

گرێبەستی فلۆریان ڤێرتز لەگەڵ بایەر لیڤەرکوزن دوو ساڵی ماوە و لەم وەرزەدا لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە بەشداری 43 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 16 گۆڵ و 13 ئەسیست تۆماربکات و ئاستێکی باش پێشکەش بکات.