رۆدری ئامۆژگاری لاوەکان دەکات

PM:03:32:18/05/2025

268 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆدری دوپاتیکردەوە نابێت یاریزانەکان خۆیان بە یاماڵ بەراورد بکەن و تۆپی پێش لە سەردەمێکی جیاوازدایە.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئێڵ پایس، رۆدری براوەی تۆپی ئاڵتوونی کە ماوەیەکی زۆرە لە یاریگاکان دابڕاوە، باسی لە سەردەکی ئێستایی تۆپی پێ و ئاستی یامال و چەند بابەتێکی تر کرد.

لە قسەکانیدا وتی: ڕاستە ئێستا لە سەردەمێکی تۆپی پێداین کە یاریزانی زۆر گەنج سەرهەڵدەدەن و جیاوازی تەمەن لەگەڵیان وا دەکات وا بیر بکەیتەوە کە پیربوویت، بەڵام باوەڕم وایە لە سەرەتای ژیانی پیشەیی خۆمدام و هێشتا قۆناغێکی درەوشاوەم لە پێشە، سەرسوڕهێنەرە کە یاریزانانی تەمەن 16، 17 یان 18 ساڵ بە بەردەوامی لە تیپە گەورەکاندا یاری دەکەن، ئەمە دیاردەیەکی نوێیە لە تۆپی پێی پیشەیدا کە پێشتر خەیاڵ نەدەکرا.

وتیشی: لە تەمەنی ئەواندا، من لە پۆلەکانی سەرەتایی بووم و لە بنەڕەتدا هیچم نەبوو، ئەم یاریزانانە بە خێرایی پێشدەکەون، چونکە لە ڕەگەزێکی جیاوازن.

سەبارەت بە یامالیش وتی: گوێم لە هەندێک کەس بوو دەڵێن زۆرێک لە گەنجان لە تۆپی پێ بێهیوا دەبن، چونکە لامین یامال دەبینن، بەڵام یامال ئاسایی نییە و نابێت وەک نموونەیەک سەیر بکرێت، هەر کەسێک ڕێبازی خۆی هەیە، خۆزگە کەسێک ئەم ڕاستییەی بۆ من ڕوون بکردایەتەوە کە گەنج بووم، نابێت چاو لە کەسێکی دیاریکراو بکەین، هەرکەس و رێگایەکی جیاوازی خۆی هەیە.

باسی لەوەشکرد، بێگومان هەمیشە چێژ لە تۆپی پێ وەرناگرێت، هەنێک کات هەیە پێویستی بە پشوو دەبێت و نایەوێت یاریبکات بە تایبەت ئەو کاتانەی کە کۆمەڵی یاری لەسەر یەک ئەنجامدەدەن.