جامی رۆما.. زڤیرێڤ و ئەلکاراز گەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی

PM:01:45:14/05/2025

188 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی رۆما زڤیرێڤ و ئەلکاراز گەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی و مێدڤیدێڤ ماڵئاواییکرد.

لە یارییەکانی قۆناغی 16ی جامی رۆما بۆ تێنسی سەرزەوی، ئەلیکساندەر زڤیرێڤی ئەڵمانی بەرامبەر ئارسەر فلیپسی فەرەنسی یاریکرد.

یارییەکە لە سەرەتاوە کێبڕکێیەکی بەهێزی بەخۆوە بینی و کۆمەڵەی یەکەم بە ئەنجامی حەوت بە شەش گێم لە سوودی زڤیرێڤ کۆتاییهات.

لە کۆمەڵەی دووەمدا، فیلیپس هەوڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەیدا بەڵام سەرکەوتوو نەبوو، ئەو کۆمەڵەیەش بە ئەنجامی شەش بە یەک گێم لە سوودی زڤیرێڤ کۆتاییهات.

سەرەنجام توانی دوای یەک کاتژمێر و 42 خولەک بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر یارییەکە بباتەوە و سەرکەوتن بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی مسۆگەر بکات.

لە یارییەکانی تریشدا، دانێل مێدڤیدێڤی روسی رووبەڕووی لۆرینزۆ مۆسێتی ئیتاڵی بووەوە و بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر یارییەکەی پێدۆڕاند و ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.

هەریەکە لە یانیک سینەری ئیتاڵی و کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی بردنەوەیان بەسەر سیرۆندۆلۆی ئەرجەنتینی و خاشانۆڤی روسی بەدەستهێنا و گەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی.

خ . ک