یانەیەکی گەورە ئۆلمۆی دەوێت

PM:03:13:13/05/2025

628 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مان سیتی بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ ئەوەی ئۆلمۆ لە بەرشەلۆنە بگوازێتەوە ریزەکانی.

بەرپرسانی مانچستەر سیتی لە مێرکاتۆی داهاتوودا گۆڕانکاری گەورە لە یانەکەیان ئەنجام دەدەن چەندین یاریزان دەگوازنەوە ریزەکانیان.

تۆری ریلیڤیۆ بڵاویکردووەتەوە سیتی لە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی دانی ئۆلمۆ دەستی هەڵنەگرتووە و ئامادەیە لە هاوینی داهاتوودا گرێبەست پێشکەشی ئەو یاریزانە بکات.

سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە ئامانجی یانە ئینگلیزییە لە کڕینی ئۆلمۆ بۆ شوێنگرتنەوەی کیڤن دی برۆینە، چونکە وای دەبینن ئەو ئەستێرە ئیسپانییە دەبێتە جێگرەوەیەکی درێژ خایەنی ئەستێرە بەلجیکییەکە.

ریلیڤیۆ ئاماژەی بەوەکردووە ئەگەری روودانی ئەم گرێبەستە زۆرکەمە، چونکە ئۆلمۆ تەنها وەرزێکە لە بەرشەلۆنە یاری دەکات و ئامانجێتی ماوەیەکی زیاتر بمێنێتەوە جگە لەوەش یاریزانێکی گرنگی پلانەکانی هانسی فلێکی راهێنەرە.

گرێبەستی دانی ئۆلمۆ لەگەڵ بەرشەلۆنە لە هاوینی ساڵی 2030 کۆتایی پێدێت و تاوەکوو ئێستا لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە بەشداری 36 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 11 گۆڵ و شەش ئەسیست تۆماربکات.