PM:01:09:13/05/2025
188 جار خوێندراوەتەوە
+
-
نۆیەر رایگەیاند ئامانجیان بەدەستهێنانی
نازناوی مۆندیالی یانەکانە و دڵخۆشە بەهۆی هاری کەینەوە.
مانوێل نۆیەری ئەڵمانی و گۆڵچی یانەی
بایرن میونشن لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی بی ئاڕ 24 رایگەیاند، بە شێوەیەکی گشتی لەم
وەرزەدا ئاستی یانەکەیان زۆر باش بووە و بێهیوای نەکردوون.
نۆیەر لەسەر بەشداریکردنی یانەکەی لە جامی
جیهانی یانەکان دوپاتیکردەوە کە ئامانجیان ئەوەیە نازناوی پاڵەوانێتییەکە
بەدەستبهێنن کە یەکەمجارە بەم شێوازە نوێیە ئەنجامدەدرێت.
سەبارەت بە تۆماس مولەر کە کۆتا رۆژەکانی
لەگەڵ یانەکەیان بەڕێدەکات، نۆیەر دوپاتیکردەوە کە ساتێکی نایاب بوو لە دوایین
وەرزیدا نازناوی خولی ئەڵمانیای لەگەڵ یانەکەیان بەدەستهێنا بەڵام دڵتەنگیشن چونکە
چەندین ساڵ پێکەوە یارییان کردووە و لە ئێستادا دەبێت ماڵئاوایی لێبکەن.
نۆیەر دەڵێت، هەست بە دڵخۆشییەکی زۆر
دەکەم بەهۆی ئەوەی هاری کەین لەگەڵ ئەوان یەکەم نازناوی لە کاروانە وەرزشییەکەیدا
بەدەستهێنا، ئەو یاریزانە شایستەی زیاترە بەهۆی ئەو ئامارە مێژووییانەی کە هەیبووە
لە یاریگاکاندا.
خ . ک