پاریس داوای قەرەبووی 98 ملیۆن یۆرۆ لە مباپێ دەکات

AM:11:37:13/05/2025

328 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاریس داوای قەرەبووی 98 ملیۆن یۆرۆ لە مباپێ دەکات بەهۆی زیان گەیاندن بە یانەکەیان.

لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا، رۆژنامەکان بڵاویانکردەوە، کیلیان مباپێی ئەستێرەی فەرەنسی دوای رۆیشتنی لە پاریس سان جێرمان لەرێگەی دادگاوە داوای بڕی 55 ملیۆن یۆرۆی لە یانە فەرەنسییەکە کردووە کە مووچەی کۆتا مانگەکانی بووە و لەلایەن ئەو یانەیەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

لە نوێترین پێشهاتدا، رۆژنامەی مارکا ئاشكرایکرد، یانەی پاریس سان جێرمان هێرشەکانی پێچەوانە کردووەتەوە و لە رێگەی پارێزەرەکەیانەوە داوای بڕە پارەیەکی زۆر لە کیلیان مباپێ دەکات.

مارکا دوپاتیکردووەتەوە، یانە فەرەنسییەکە بە سەرۆکایەتی ناسر خلێفی داوای بڕی 98 ملیۆن یۆرۆ وەک قەرەبوو لە مباپێ دەکەن و دەڵێن ئەو یاریزانە زیانی بە یانەکەیان گەیاندووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، یانە فەرەنسیەکە مباپێ بەوە تۆمەتبار دەکەن کە کاتێک یاریزانی خۆیان بووە چەندین جار گفتوگۆی یەکلاکردنەوەی داهاتووی دواخستوە وە هەروەها لە دادگاییەکانی ماوەی رابردوودا هیچ کاتێک ئامادەیی نەبووە لە کاتێکدا ئەوانی بە راگرتنی مووچەکانی تاوانبار کردووە کە ئەوەش لەسەر ناوبانگی یانەکەیان کەوتووە.

خ . ک