AM:10:49:13/05/2025
228 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پیۆلی رایگەیاند بردنەوەکەیان هاوشێوەی
یارییەکانی رابردوو بووەوە و رۆناڵدۆش پێکانی هەبووە.
دوای بردنەوەیان لە یانەی ئەخدود بە نۆ گۆڵی
بێبەرامبەر، ستیفانۆ پیۆلی راهێنەری یانەی نەسڕ رایگەیاند، عەقڵیەتی شەڕانگێزی
کلیلی ئەو بردنەوە گەورەیان بووە لەو یارییەدا.
پیۆلی دەڵێت، لەم یارییەدا زۆر باش بووین
و یاریزانەکان بە باشترین عەقڵیەتەوە چوونە یاریگاوە، ئەوەش هۆکار بوو بۆ ئەوەی کە
بەو ئەنجامە گەورەیە بردنەوە بەدەستبهێنین.
دەشڵێت، ئەم بردنەوە هیچ جیاوازییەکی
نەبوو لەگەڵ بردنەوە و شێوازی یارییەکانی رابردوو بەڵام جیاوازیەکەی تەنها ئەوە
بوو کە کەمترین هەڵەیان کرد و هەلەکانیان کردە گۆڵ.
لەسەر هۆکاری ئامادەنەبوونی رۆناڵدۆ لەو
یارییەدا، پیۆلی دوپاتیکردەوە کە ئەو یاریزانە هەستی بە کەمێک ئازار کردووە لە ماسولکەکانیدا
لەبەرئەوە بڕیاریاندا پشووی پێبدەن.
پیۆلی رەتیکردەوە کە گۆڕانکارییان لە
شێوازی یاریکردنیان کردبێت بە پێچەوانەوە وەک پێشووتر بە دوو هێرشبەری سەرەڕمەوە
یارییان کردووە و یاریزانەکانیش پلانەکانیان جێبەجێکرد.
خ . ک