PM:11:09:12/05/2025
436 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی
سعودییە نەسر بە نۆ گۆڵی خاوێن لە ئوخدودی بردەوە سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا.
لە یارییەکانی
هەفتەی 31ی خولی سعودییە نەسڕ بەبێ رۆناڵدۆ لەدەرەوەی یاریگای خۆی گۆڵبارانی یانەی
ئوخدودی کرد.
لە تایمی
یەکەمدا تیپی میوان بەزوی کۆنترۆڵی یارییەکەی کردوو لەخولەکی 16 و 20 دوو گۆڵی یەک
لەدوای یەکیان تۆمارکرد.
نەسڕ
بەردەوامبوو لە هێرشەکانی لە خولەکانی 27 گەڕایەوە بۆسەر گۆڵی خاوەن ماڵ لەرێگەی
برۆزۆڤیچ گۆڵی سێیەمیان تۆمارکرد.
پاشان لە
خولەکی شەشی کاتی زیادکراوی ئەم تایمەدا سادیۆ مانی ژمارەی گۆڵەکانی تیپی میوانی
بۆ چوار گۆڵ بەرزکردەوە.
سەرئەنجام
نیوەی یەکەم بەم ئەنجامە واتە بە چوار گۆڵی خاوێن لە بەرژەوەندی نەسڕ کۆتایی هات.
لە نیوەی
دووەمدا بەهەمان سیناریۆ یارییەکە بەردەوام بوو لە خولەکی 52 دۆران گۆڵی پێنجەمی
تۆمارکرد و پاشان سادیۆ مانی سێ گۆڵی یەک لەدوای یەکی تۆمارکرد و لە یارییەکەدا
سۆپەر هاتریکی نوسیوە، نەسڕ بەم هەشت گۆڵەوە نەوەستا و لە خولەکی 90 مەعران بە
گۆڵی نۆیەم کۆتایی بە کەرنەڤاڵی گۆڵەکانی یانەکەی هێنا.
سەرئەنجام
یارییەکە بە نۆ گۆڵی بێ وەڵام لەبەرژەوەندی نەسڕ کۆتایی هات و بەم ئەنجامە
خاڵەکانیان بەرزکردەوە بۆ 63 خاڵ و لە پلەی سێیەمدان و ئوخدودیش تەنها 28 خاڵی
هەیە و لە پلەی 17 دێت.