PM:08:32:12/05/2025
264 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە زۆر
نزیکە گرێبەستی رافینیا تاوەکوو هاوینی ساڵی 2029 نوێ بکاتەوە.
لە چەند کاتژمێری
ڕابردوودا پێشهاتی نوێ سەبارەت بە داهاتووی ڕافینهای ئەستێرەی بەڕازیلی لەگەڵ یانەی
بەرشەلۆنەیە ئاشکراکرا ئەمەش دوای ئاستی سەرنجڕاکێشی لەم وەرزەدا.
ڕۆژنامەی مۆندۆ
دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، بلەوگرانا لە لێواری ڕێککەوتنی کۆتاییدایە لەگەڵ ڕافینیای بەڕازیلی
سەبارەت بە نوێ کردنەوەی ماوەی گرێبەستەکەی تاوەکوو هاوینی 2029.
ڕافینیا لە ئێستادا
گرێبەستەکەی تا مانگی حوزەیرانی 2027 بەردەوام دەبێت، بەڵام ئاستە سەرنجڕاکێشەکانی
لەم وەرزەدا وایکردووە پێگەیەکی بەرزتری لە ناو پێکهاتەکەی یانەکەدا بەدەستبهێنێت
و سەرجەم ئەندامانی یانەکە پشتیگیری مانەوەی بکەن بۆ ماوەیەکی زیاتر.
سەرەڕای ئەوەی
گرێبەستی گەورەی لەلایەن یانەکانی سعودیەوە پێگەشتووە، بەڵام ڕافینها مانەوەی لە بەرشەلۆنە
هەڵبژاردووە و یاریزانەکە ئاواتەخوازە، بەشداری
لە مۆندیالی 2026 بکات هەربۆیە بلەوگرانا بە باشترین شوێنی یاریکردن دەزانێت بۆئەوەی
بگات بەو خەونەی.