PM:07:46:12/05/2025
188 جار خوێندراوەتەوە
+
-
هیلال دەیەوێت لە مێرکاتۆی داهاتوودا
برۆنۆ وتیلیمانس و گیمارێش بگوازێتەوە ریزەکانی و بۆئەم مەبەستە 250 ملیۆن یۆرۆی
ئامادەکردووە.
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایانکردووە
سندوقی وەبەرهێنانی سعودی دەیەوێت بەردەوامبن لە کڕینی ئەستێرەکانی ئەوروپا بۆ
یانەکانی وڵاتەکەیان.
تۆڕی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە یانەی
هیلال بە پاڵپشتی وڵاتەکەیان ڕکابەری گواستنەوەی سێ ئەستێرە خولی ئینگلیزی دەکەن.
لەگەڵ نزیکبوونەوەی مۆندیالی یانەکانی کارگێری
یانەی هیلال هەوڵدەدات ڕیزەکانی تیپەکە بەهێزتر بکات بۆ ئەم مەبەستە چاوی لە کڕینی
تیلیمانسە لە ئەستۆن ڤێلا و برۆنۆ فێرناندێزە لە مانچستەر یونایتد و برۆنۆ
گیمارێشە لە نیوکاسڵ.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە یانە
سعودییەکە ئامادەیە 250 ملیۆن یۆرۆ لە کڕینی ئەو سێ ئەستێرەیەدا خەرج بکات.
ئەوەی جێگەی سەرنجە بەجۆرێک پلانەکەیان
داناوە کە 45 ملیۆن یۆرۆ لە کڕینی یوری تیلیمانس خەرج بکەن و 140 ملیۆن یۆرۆش
پێشکەشی نیوکاسڵ بکەن لە بەرامبەر پێدانی گیمارێش.
لەهەمان کاتدا فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە
هیلال بڕی 70 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەی پوروتوگالی یانەی مان یونایتد
برۆنۆ فێرناندێز ئامادەکردووە.