PM:04:08:12/05/2025
300 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فلیک لەگەڵ بەرپرسانی بەرشەلۆنە گەیشتە
رێککەوتنی کۆتایی بەمەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.
فابریزیۆ رۆمانۆی شارەزا لە بازاڕی
گواستنەوە بڵاویکردەوە، هانسی فلیکی راهێنەری ئەڵمانی لەگەڵ بەرپرسانی یانەی
بەرشلەۆنە گەیشتە رێککەوتن لەسەر داهاتووی.
فابریزیۆ ئاشکرایکردووە، راهێنەرە
ئەڵمانییەکە لە دوایین کۆبونەوەی لەگەڵ خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە
گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نێوانیان تا هاوینی
ساڵی 2027.
ئاماژەی بەوەشداوە، کۆبونەوەکە لە دوای
یاری کلاسیکۆی ئەم هەفتەیە ئەنجامدراوە و لە دوای یەکلاکردنەوەی نازناوی ئەم
وەرزەی خولی ئیسپانیەکە نوێکردنەوەی گرێبەستەکە رادەگەیەنرێت.
فلیک لە هاوینی ساڵی رابردوو بە
گرێبەستێکی دوو وەرزی بووە راهێنەری بەرشەلۆنە و لەم وەرزەشدا ئەو یانەیە لە ژێر
دەستی راهێنەرە ئەڵمانییەکە ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد، نازناوەکانی جامی شا و جامی
سوپەری ئیسپانیای لەگەڵدا بەدەستهێنا، لە ئێستاشدا نزیکە لە بردنەوەی نازناوی خولی
ئیسپانیا و لە چامپیۆنز لیگیش لە قۆناغی پێش کۆتاییدا ماڵئاواییکرد.
خ . ک