PM:03:42:12/05/2025
116 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی رۆما ئەلکاراز و مێدڤیدێڤ و
زڤیرێڤ گەیشتنە قۆناغی چوارەم و تیستیپاس ماڵئاواییکرد.
لە یارییەکانی قۆناغی سێیەمی جامی رۆما بۆ
تێنسی سەرزەوی، کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی بەرامبەر لاسلۆ گێری سڕبی یاریکرد.
یارییەکە لە سەرەتاوە کێبڕکێیەکی بەهیزی
بەخۆوە بینی و کۆمەڵەی یەکەم بە ئەنجامی حەوت بە شەش گێم لە سوودی ئەلکاراز
کۆتاییهات.
لە کۆمەڵەی دووەمدا، هەرچەندە لاسلۆ گێری
هەوڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەیدا بەلام سەرکەوتوو نەبوو، ئەو کۆمەڵەیەش بە
ئەنجامی شەش بە دوو گێم لە سوودی ئەلکاراز کۆتاییهات، سەرەنجام توانی دوای یەک
کاتژمێر و 38 خولەک بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر یارییەکە بباتەوە و سەرکەوتن بۆ
قۆناغی چوارەم مسۆگەر بکات.
لە یارییەکانی تریشدا، دانێل مێدڤیدێڤی
روسی و زڤیرێڤی ئەڵمانی رووبەڕووی بۆبیرینی ئوستراڵی و گاوباسی چیلی بوونەوە و بە
ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردنەوەیان بەسەردا بەدەستهێنان و گەیشتنە قۆناغی
چوارەم.
لە ئەنجامێکی چاوەڕوان نەکراویشدا،
ستیفانۆس تیستیپاسی یۆنانی رووبەڕووی ئارسەر فیلیپسی فەرەنسی بووەوە و بە ئەنجامی
کۆمەڵەیەک بەرامبەر دوو کۆمەڵە یارییەکەی پێدۆڕاند و ماڵئاواییکرد.
خ . ک