ریاڵ مەدرید کەی کۆناتێ دەگوازێتەوە؟

PM:03:24:12/05/2025

196 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید لەم هاوینەدا کۆناتێ ناگوازێتەوە و لە 2026دا بە گرێبەستی ئازاد پەلکێشی دەکات.

تۆڕی ریلیڤیۆ بڵاویکردەوە، بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی پلانی بەهێزکردنی پێکهاتەی یانەکەیان داڕشتووە بەڵام بە شێوازێک کە خۆیان لەم چەند ساڵەدا جێبەجێی دەکەن.

تۆڕەکە ئاشکاریکردووە، هەرچەندە ئیبراهیما کۆناتێی فەرەنسی و یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵ لە پلانەکانی یانەی شاهانەدایە بەڵام بە هیچ شێوەیەک لە هاوینی ئەمساڵدا گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزاناکەن.

ئاماژەی بەوەشداوە، یانە ئیسپانییەکە بڕیاریانداوە لە هاوینی ساڵی 2026دا و دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوڵ بە بە گرێبەستی ئازاد ئەو بەرگریکارە بگوازنەوە یانەکەیان.

رونیشیکردووەتەوە، کارگێڕی ریاڵ مەدرید بە سەرۆکایەتی فلۆرینتینۆ پێرێز ئامادەنین پارە لە یاریزانی بەتەمەندا خەرج بکەن لەبەرئەوە چاوەڕێی تەواوبوونی ماوەی گرێبەستی کۆناتێ لەگەڵ لیڤەرپوڵ دەکەن، جگە لەوەش دەیانەوێت ئەو برە پارەیە کە 60 ملیۆن یۆرۆیە لە ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ هۆیسنی بەرگریکاری لاوی یانەی بۆرنمۆس خەرجبکەن.

خ . ک