PM:02:24:12/05/2025
236 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەگەر مان یونایتد بگاتە چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو
دەبێت موچەی کاسمیرۆی لە سەدا 25 زیاد بکات.
داهاتووی کاسیمیرۆ لە ئۆڵدترافۆرد بە درێژایی ئەم وەرزە
گومانی لەسەر بووە، مانچستەر یونایتد دەیەوێت مووچەی هەفتانەی 375 هەزار پاوەندی
یاریزانەکە لە لیستی مووچەکان لاببات و کۆی گشتی مووچەی یاریزانانی یانەکەی
کەمبکاتەوە، بەڵام لە ئەگەری بردنی یۆرۆپا لیگ دەبێت مووچەکەی بۆ زیاد بکات.
پێدەچوو کاسیمیرۆ کە گرێبەستەکەی لە ساڵی 2026
بەسەردەچێت، جێگەی خۆی لە پلانەکانی ڕوبێن ئەمۆریمدا لەدەستدابێت، بەڵام لەم کۆتاییاندا
یاریزانەکە درەوشاوەتەوە بە تایبەت لە یۆرۆپا لیگ، لە یاری قۆناغی پێش کۆتاییش لە
کۆی حەوت گۆڵی یانەکەی توانی دوو گۆڵ تۆماربکات.
لە ئێستاسدا رۆژنامەی دەیلی ستار بڵاویکردووەتەوە، یاریزانە
پێشووەکەی ریاڵ مەدرید، ئەگەر وەرزی داهاتوو مانچستەر یونایتد بگەڕێتەوە چامپیۆنز لیگ،
مووچەی هەفتانەی بە ڕێژەی سەدا 25 زیاد دەکات، ئەمەش بەو مانایە دێت کە هەفتانە نزیکەی
500 هەزار پاوەند مووچەی دەبێت، کە هەمان ئەو بڕە پارەیە کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە
دووەم وەرزیدا لە یانەکە وەریدەگرت.
ئەگەری زیادکردنی مووچەی کاسیمیرۆ لە کاتێکدایە کە جیم راتکلیفی
هاوبەشی خاوەنی یانەکە هەوڵدەدات کۆی گشتی مووچەی تیپەکە کەم بکاتەوە، لە مانگی
ئازاردا، وە ناوی ناوەڕاستکارەکەشی وەک یەکێک لەو یاریزانانە هێنابوو کە ئاستێکی
بەرز پێشکەش ناکەن و مووچەیەکی زۆر وەردەگرن.