PM:07:33:10/05/2025
420 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فلێک ئاماژەی بەوەکرد پاش ماڵئاوای کردنیان لە خولی یانە
پاڵەوانەکان یاری کلاسیکۆ باشترین دەرفەتە بۆ دەرخستنەوەی تواناکانیان.
هانسی فلێک پێش رووبەڕووبونەوەی ریاڵ مەدرید وتی
بارودۆخی باڵدی و لیڤاندۆڤسکی باشە و بۆ یاریکردن ئامادەن، بەڵام بەهۆی ئەوەی
تۆرێس ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات ئەگەر هەیە رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لە تایمی دووەم
بەشداری بکات.
وتیشی ئێمە لەنێو هاندەرانی خۆماندا یاری دەکەین و هەوڵی
پشاندانی تواناکانمان دەدەینەوە بەڵام باش دەزانین یاری کلاسیکۆ ئاسان نییە.
سەبارەت بە دەرونی یاریزانەکانی پاش کرادەنەدەرەوەیان لە
خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئاماژەی بەوەکرد، بارودۆخیان زۆرباشە و یاری
کلاسیکۆ دەرفەتە تاوەکوو بتوانن بۆهەموانی بسەلمێنن کە هێشتا دەتوانن باش یاری
بکەن.
فلێک جەختی لەوەکردووە گرنگی بەوەنادات لە سێ کلاسیکۆی
رابردوو بردنەوەیان بەدەست هێناوە ئەوەی گرنگە بتوانن بەباشی لەو 90 خولەکەدا
دەربکەون.
راهێنەرە ئەڵمانییەکە ئەوەی ئاشکراکرد کە چوار یارییان
ماوە لەم وەرزەدا بەڵام یاری کلاسیکۆ گرنگترنیانە.