تۆپی دەستی ئەوروپا.. ئیسپانیا بردنەوەی بەسەر ئیتاڵیا بەدەستهێنا

PM:01:29:09/05/2025

216 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە تۆپی دەستی ئەوروپا ئیسپانیا بردنەوەی بەسەر ئیتاڵیا بەدەستهێنا و پورتوگال بە رۆمانیا دۆڕا.

لە یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی تۆپی دەستی ئەوروپا، لە کۆمەڵەی چوارەمدا هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیتاڵیا یاریکرد.

لە هەردوو تایمی یارییەکەدا، یاریزانانی ئیسپانیا باشتر بینران و سەرەنجام توانیان بە جیاوازی چوار گۆڵ و بە ئەنجامی 33 بە 29 گۆڵ یارییەکە لە سوودی خۆیان کۆتایی پێبهێنن.

لە هەمان کۆمەڵە هەڵبژاردەی سڕبیا رووبەڕووی لاتڤیا بووەوە و بە جیاوازی یەک گۆڵ بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، بەو ئەنجامانەش ئیسپانیا و سڕبیا لە پلەکانی یەکەم و دووەمی کۆمەڵەکەدان و ئیتاڵیاش پلەی سێیەمی گرتووە.

لە یارییەکانی تریشدا، هەڵبژاردەی پورتوگال رووبەڕووی رۆمانیا بووەوە و بە ئەنجامی 24 بە 28 خاڵ یارییەکەی پێدۆڕاند، هۆڵەندا و جۆرجیا بردنەوەیان بەسەر ئۆکرانیا و یۆنان بەدەستهێنا.

خ . ک