PM:12:25:03/05/2025
208 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی مەدرید کاسپەر روود گەیشتە یاری
کۆتایی و مۆسێتی بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو ماڵئاواییکرد.
لە یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی جامی
مەدرید بۆ تێنسی سەرزەوی، کاسپەر روودی نەرویجی بەرامبەر سیرۆندۆلۆی ئەرجەنتینی
یاریکرد.
یارییەکە کێبڕکێیەکی بەهێزی لە نێوان هەردوو
یاریزانەکە بەخۆوە بینی و سەرەنجام دوای یەک کاتژمێر و 45 خولەک بە ئەنجامی دوو
کۆمەڵەی بێبەرامبەر لە سوودی کاسپەر روود کۆتاییهات.
خاڵی کۆمەڵەکانیش، شەش بە چوار و حەوت بە
پێنج گێم بوون و بەو شێوەیەش کاسپەر روود سەرکەوتنی بۆ یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە
بەدەستهێنا و سیرۆندۆلۆش ماڵئاواییکرد.
لە هەمان قۆناغ، لۆرینزۆ مۆسێتی ئیتاڵی
رووبەرووی جاک درابەری بەڕیتانی بووەوە و بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو بە دوو
کۆمەڵەی بێبەرامبەر یارییەکەی پێدۆڕاند و ماڵئاواییکرد.
خ . ک