جامی مەدرید.. روود لە میدڤیدێڤی بردەوە و گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی

AM:10:09:02/05/2025

244 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی مەدرید کاسپەر روود لە میدڤیدێڤی بردەوە و گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی، ئارناڵدی ماڵئاواییکرد.

لە یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی مەدرید بۆ تێنسی سەرزەوی، کاسپەر روودی نەرویجی بەرامبەر دانێل مێدڤیدێڤی روسی یاریکرد.

یارییەکە کێبڕکێیەکی بەهێزی بەخۆوە بینی و سەرەنجام دوای یەک کاتژمێر و 37 خولەک لە سوودی کاسپەر روود کۆتاییهات، خاڵی کۆمەڵەکانیش شەش بە سێ، حەوت بە پێنج گێم بوون.

لە هەمان قۆناغ، لۆرینزۆ مۆسێتی ئیتاڵی رووبەڕووی گابرل دیالۆی کەنەدی بووەوە و بە ئاسانی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.

هەریەکە لە یاکۆب مانچێکی چیکی و ماتیۆ ئارناڵدی ئیتاڵی رووبەڕووی سیرۆندۆلۆی ئەرجەنتینی و درابەری بەڕیتانی بووەوە و شکستیان هێنا بەرامبەریان.

دوای ئەو ئەنجامانە، کاسپەر روود و لۆرینزۆ مۆسێتی و درابەر و سیرۆندۆلۆ گەیشتنە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکە، مێدڤیدێڤ و ئارناڵدی و دیالۆ ماڵئاواییانکرد.

خ . ک