AM:08:43:02/05/2025
192 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە باسکەی ئەوروپا ریاڵ مەدرید سێیەم یاری
بە ئۆڵۆمپیاکۆس دۆڕا و ماڵئاواییکرد.
لە درێژەی یارییەکانی خولی باسکەی ئەورپا
و لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا، هەردوو یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و ئۆڵۆمپیاکۆسی
یۆنانی لە چوارەم یاری نێوانیان رووبەڕووی یەکبونەوە.
پێشتر ئەم دوو یانەیە سێ یارییان
ئەنجامداوە و ئۆڵۆمپیاکۆس دوو بردنەوەی هەبووە بەرامبەر بردنەوەیەکی ریاڵ مەدرید،
هەر یانەیەکیش بتوانێت سێ بردنەوە بەدەستبهێنێت ئەوا ئەم قۆناغە تێدەپەڕێنێت.
لەم یارییەدا و لە سەرەتای یارییەکەوە،
یاریزانانی ریاڵ مەدرید باشتر بینران و دواتریش ئۆڵۆمپیاکۆس گەڕایەوە کەشی یارییەکە
و سەرەنجام دوای کێبڕکێیەکی بەهێز توانیان یارییەکە بە جیاوازی تەنها دوو خاڵ و بە
ئەنجامی 86 بە 84 خاڵ لە سوودی خۆیان کۆتایی پێبهێنن.
دوای ئەو ئەنجامە، ئۆڵۆمپیاکۆس ژمارەی بردنەوەکانی
گەیاندە سێ بردنەوە بەرامبەر یانە ئیسپانییەکە و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی
بەدەستهێنا، ریاڵ مەدریدیش ماڵئاواییکرد.
خ . ک