AM:11:10:02/03/2025
288 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مانچستەر سیتی
دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا کۆندی بگوازێتەوە و هێڵی بەرگری یانەکە بەهێزتر بکات.
پاش ئەوەی
یانەی مانچستەر سیتی لەم وەرزەدا لەسەرجەم پێگەکانی یاریگا تووشی کێشەی گەورە
بوویەوە و نەیتوانی ڕکابەری نازناوەکان بکات، هەربۆیە بڕیاریانداوە لە هاوینی
داهاتوودا چەندین یاریزان بگوازنەوە.
ئێل ناسیۆناڵ
بڵاویکردووەتەوە بەرپرسانی یانەکە دەیانەوێت پێگەی بەرگریی یانەکەیان بە هێنانی
جولوێس کۆندی بەهێزتر بکەن و لە مێرکاتۆی داهاتوودا بیگوازنەوە یاریگایی ئیتیحاد.
سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە
هۆکاری ئەم گرنگی پێدانەی مان سیتی بۆ ئەستێرە فەرەنسییەکە دەگەڕێتەوە بۆ
بەرزبوونەوەی ئاستی یاریزانەکە لە ژێر سەرپەرشتی هانسی فلێک.
گرێبەستی کۆندی
لەگەڵ بەرشەلۆنە لە حوزەیرانی ساڵی 2027 کۆتایی پێدێت و تاوەکوو ئێستا هیچ
ئاماژەیەک نییە بۆ نوێ کردنەوەی ماوەکەی.
ئەستێرە
فەرەنسییەکە لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە بەشداریی 127 یاری کردووە و لەوماوەیەدا
توانیوێتی شەش گۆڵ و 18 ئەسیست تۆماربکات.