PM:09:20:22/12/2024
72 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئینزاگی ئارەزووی
مانەوەی لە ئینتەر میلان هەیە و دەیەوێت گرێبەستەکەی تا ساڵی 2028 درێژبکرێتەوە.
ئینزاگی دوای
ئەوەی سێ ساڵ لەمەوبەر لازیۆی جێهێشت و پەیوەندی بە ئینتەرمیلانەوە کرد، تا ئێستا
سەرکردایەتی 180 یاری نێرازۆری کردووە و 119 بردنەوە و 33 یەکسانبوون و 28 دۆڕانی
بەدەستهێناوە.
راهێنەرە تەمەن
48 ساڵەکە جگە لەوەی دوو وەرز پێش ئێستا ئینتەرمیلانی گەیاندە یاری کۆتایی
چامپیۆنزلیگ، وەرزی پێشوو بوونە پاڵەوانی سێریا ئەی و لەگەڵ یانەکەش شەش نازناوی
بەدەستهێناوە، لەم وەرزەشدا بە پاڵێوراوی یەکەمی بردنەوەی خولی وڵاتەکەی دادەنرێت.
لە ئێستاشدا رۆژنامەی
لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، راهێنەرەکە هەوڵدەدات گرێبەستەکەی لەگەڵ
ئینتەرمیلان نوێبکاتەوە و دەیەوێت تا ساڵی 2028 لە ئینتەر بمێنێتەوە.
رۆژنامەکە لە
درێژەی راپۆرتەکەیدا نووسیەتی، ئینزاگی لەم دواییانەدا گرێبەستەکەی تا ساڵی 2026
درێژکردەوە، بەمەش بووە خاوەن بەرزترین مووچە لەنێو راهێنەرانی خولی ئیتاڵیا بە شەش
ملیۆن و 500 هەزار پاوەند لە وەرزێکدا، بەهۆی ئەوەی لە یانەکەش ئاسوودەیە، دەیەوێت
ماوەی مانەوەی زیاتربکات.