PM:07:16:22/12/2024
164 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئینگلتەرا بۆرنمۆس بە سێ گۆڵی بێوەڵام شکستی بە مان یونایتد هێنا و
وڵڤەرهامپتۆنیش لە لیستەر سیتی بردەوە.
لە یارییەکانی هەفتەی 17ی خولی ئینگلتەرا، مانچستەر یونایتد لە یاریگای
خۆیدا میوانداری بۆرنمۆسی کرد.
لە تایمی یەکەم، بۆرنمۆس لە خولەکی 29 دەستی خۆی وەشاند و لەڕێگای دیان هویسنەوە
گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، کوڕانی میوان مان یونایتدیان تووشی شۆک کرد و لە
خولەکەکانی 61 و 63 دوو گۆڵی تریان لە ڕێگای یاریزانان کلایڤێرت و ئەنتۆنی
سیمینۆوە تۆمارکرد و یارییەکەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
بەو ئەنجامەش خاڵەکانی بۆرنمۆس بوون بە 28 خاڵ و لە پلەی پێنجەم دێن، یونایتدیش
22 خاڵی هەیە لە پلەی 13یەم.
لە یارییەکی تریشدا، وڵڤەرهامپتۆن بە سێ گۆڵی بێوەڵام شکستی لە لیستەر سیتی
هێنا.