PM:07:05:22/12/2024
92 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئینگلتەرا چێڵسی بەبێ گۆڵ لەگەڵ ئیڤەرتۆن یەکسان بوو، دوو خاڵی
گرنگیشی لەدەستدا.
لە یارییەکانی هەفتەی 17یەمی خولی ئینگلتەرا، ئیڤەرتۆن لە یاریگای خۆیدا
میوانداری چێڵسی کرد.
لە تایمی یەکەم، سەرەڕای کۆنترۆڵکردنی یارییەکە لەلایەن بلوزەوە هیچ گۆڵێک
نەبینرا.
لە تایمی دووەم، هێرشەکانی هەردوولا کەم بوون و سەرەنجامیش یارییەکە بەبێ
گۆڵ کۆتایی پێهات، بەو ئەنجامەش خاڵەکانی چێڵسی بوون بە 35 خاڵ و لە پلەی دووەم
دێن، ئیڤەرتۆنیش 16 خاڵی هەیە لە پلەی 15یەم.
لە یارییەکی تریشدا، فولهام و ساوسهامپتۆن بەبێ
گۆڵ یەکسان بوون.