مان سیتی لە کریسمسدا پشوو نادەن

PM:06:21:22/12/2024

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مان سیتی لە کریسمسدا پشوو نادەن و لە راهێنان و ئامادەکاری بۆ باشترکردنی ئاستیان بەردەوام دەبن.

شکستەکانی مانچستەر سیتی لە پریمەرلیگ بەردەوامە و پێدەچێت ئەم تیپە بە کردەیی چووبێتە ناو قەیرانێکەوە دەرچوون لێی مەحاڵ بێت، دۆڕاندنەکەی بەرامبەر ئەستۆن ڤێلاش لە یاری ڕابردوو پشتڕاستی خراپی دۆخیانی کردەوە.

باس لەوە دەکرێت کە پیپ گواردیۆلا بەردەوام کار لەسەر ئاستی یاریزانەکانی دەکات و شیکارییان بۆ دەکات و هیوادارە بە زووترین کات ڕێگەیەک بۆ دەربازبوون لەم قەیرانە بدۆزێتەوە، بەڵام هێشتا سەرکەوتوو نەبووە لەو کارەدا، رەخنەکانیش تا دێت زیاتر دەبن.

کایل واڵکەریش لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بی بی سی سپۆرت پشتڕاستی کردەوە، بە پێچەوانەی ساڵانی پێشووەوە ئەمساڵ لە ڕۆژی کریسمسدا پشوویان نابێت و پێویستە مەشق و ڕاهێنان بکەن.

کاپتنەکەی سیتی وتی: لە چەند وەرزی ڕابردوودا بەختمان باش بوو کە لە ڕۆژی کریسمسدا پێویست نەبوو مەشق و ڕاهێنان بکەین و چانسی مانەوەمان لەگەڵ خێزانەکانمان هەبوو، بەڵام لەم وەرزەدا دەبێت بڕۆینە مەشقەکان لە ڕۆژی کریسمسدا و پاشان لە بۆکسینگ دەی بەرامبەر ئیڤەرتۆن یاری بکەین.