PM:04:43:22/12/2024
308 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پێرێز لە بڕیاری
گواستنەوەی یاریزانی نوێ پەشیمانبووەتەوە بەهۆی باشبوونی ئەنجامەکانی یانەکەیەوە.
لە سەرەتای ئەم
وەرزەوە تا ئێستا یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بە چەند بارودۆخێکی خراپدا رۆیشتووە
لەرووی ئەنجامەوە کە هۆکاری سەرەکیشی پێکانی چەند ئەستێرەیەکی یانەکەی بووە و
کێشەی بۆ پێکهاتەکەیان دروستکردووە، لەو کاتەشەوە ناوی چەندین یاریزان بە یانە ئیسپانیەکەوە
بەستراوە کە بیانگوازێتەوە.
لە نوێترین پێشهاتدا،
تۆڕی ریلیڤیۆ بڵاویکردووەتەوە، فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید لە
بڕیاری گواستنەوەی یاریزانی نوێ لە مێرکاتۆی زستانەدا پەشیمانبووەتەوە .
تۆڕەکە
ئاشکرایکردووە، باشبوونی ئەنجامەکانی یانەی شاهانە لە کۆتا هەفتەکانی خولی
ئیسپانیا و بردنەوە لە ئەتڵانتا لە چامپیۆنز لیگ و دابەزینی ئاستی بەرشەلۆنە و
نزیکتربوونەوە لە چوونە پێشەنگی ریزبەندی هۆکاری یەکەمی ئەوەن کە یانە ئیسپانیەکە
پەشیمانبێتەوە لە گرێبەستکردن لەگەڵ یاریزانی نوێ.
ئاماژەی بەوەشداوە،
هۆکارێکی تریش ئەوەیە کە لە ئێستادا ژووری جلگۆڕینی یانەی ریاڵ مەدرید زۆر بەهێز
بووە بەتایبەت دوای بەدەستهێنانی نازناوی جامی کیشورەکان بۆ یانەکان، هەروەها
پەیوەندیەکی پتەو لە نێوان ڤینیسیۆس جۆنیۆر و کیلیان مباپێدا هەیە.
هۆکاری کۆتاییش
ئەوەیە کە ئاستی کیلیان مباپێ بەڕێژەیەکی زۆر باش گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، هەروەها
بوونی رائول ئەسێنسیۆ و چوامینی وەک یارمەتیدەری هێڵی بەرگری وای لە یانەی شاهانە
کردووە کە بیر لە گواستنەوەی یاریزانی نوێ نەکەنەوە.
خ . ک