ئایا هانسی فلێک لە راهێنەرایەتی بەرشەلۆنە دووردەخرێتەوە؟

PM:03:46:22/12/2024

248 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مەترسی لەسەر داهاتووی فلێک لە راهێنەرایەتی بەرشەلۆنە نییە سەرەڕای توڕەیی زۆری لاپۆرتا.

لە چەند هەفتەی رابردوودا یانەی بەرشەلۆنە ئەنجامەکانی لە خولی ئیسپانیا خراپی بەخۆوە بینیوە و ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەوەی کە پیشەنگی ریزبەندی خولی ئیسپانیا لە سوودی ئەتلەتیکۆ مەدرید لەدەستبدات.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی کە ئەنجامەکانی یانە کەتەلۆنیەکە رووی لە خراپی کردوە بەڵام هیچ مەترسییەک لەسەر پێگەی هانسی فلیکی راهێنەری ئەڵمانی ئەو یانەیە نییە.

رۆژنامەکە ئاشكرایکردووە، بەرپرسانی بەرشەلۆنە هێشتا پێیانوایە کە فلیک باشترین کەسە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی تەکنیکی یاریزانانی یانەکەیان و بە باشترین کەس دایدەنێن بۆ راهێنەرایەتی یانەکەیان.

رونیشیکردووەتەوە، یانە ئیسپانیەکە دڵنیان لەوەی کە لە ساڵی 2025دا ئەنجامەکانیان دەگەڕێتەوە بارودۆخە باشەکە و بەپەرۆشتر کێبڕکێی بردنەوەی نازناوەکان دەکەن.

دەشڵێت، توڕەییەکی زۆر بە خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنەوە بینراوە دوای یارییەکەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بەڵام نەک بەهۆی ئەنجامەکەوە بەڵکو بەهۆی ئەوەی کە شایستەی بردنەوە بوون بە ئەنجامێکی گەورە و ئەو هەلەیان لەدەستداوە.

خ . ک