سێ یانە چاوییان لە ئەستێرەیەکی بەرشەلۆنەیە

PM:03:08:22/12/2024

180 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارسناڵ و مانچستەر سیتی و بایرن میونشن لە مانگی یەکدا ئارەزووی گواستنەوەی ئۆلمۆ دەکەن.

رۆژنامەی زەسەن بڵاویکردووەتەوە بەرشەلۆنە تاوەکوو ئێستا نەیتوانیوە بەشێوەیەکی یەکجاری کێشەی ناوتۆمارکردنی دانی ئۆلمۆ چارەسەربکات و ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوامبێت لە مانگی یەکدا بەناچاری دەبێت بیر لە فرۆشتنی بکاتەوە.

سەرچاوەکە باسی لەوەکردووە لە ئینگلتەرا یانەکانی ئارسناڵ ومانچستەر سیتی ئارەزووی گواستنەوەی دەکەن و لە ئەڵمانیاش بایرن میونشن رکابەرییان دەکات.

زەسەن ئاماژەی بەوەکردووە سیتی بەدوای یاریزانێکدا دەگەرێت بتوانێت کێشەی هێڵی ناوەراستی چارەسەربکات و ئۆلمۆ یەکێکە لە بژاردەکان.

لەهەمان کاتدا گەنەرز لەسەرداوای میکێل ئارتێتا هەوڵی کڕینی یاریزانەکە دەدەن چونکە راهێنەرەکە وای دەبینی دانی لەگەڵ شێوازی یاریکردنی یانەکەدا تەواو گونجاوە.

ئەوەی جێگەی سەرنجە بایرن میونشن خواستی خۆیان نەشاردووەتەوە بۆ کڕینی یاریزانەکە و دەیانەوێت دووبارە بیگەرێننەوە بۆنسدلیگا و لە خولی ئەڵمانی یاری بکاتەوە.

سەرچاوەکانی ئیسپانیا ئاماژەیان بەوەکردووە بلەوگرانا هەمووکارێک دەکات لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەی ناوتۆمارکردنی ئەستێرە ئیسپانییەکە، چونکە لە ئێستدا یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی یانەکە و بەشێکی گرنگی پلانەکانی هانسی فلێک راهێنەر لە دانی ئۆلمۆ پێک دێت.