رۆما راهێنەری داهاتووی دیاریکرد

PM:02:29:22/12/2024

132 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆما دەیەوێت وەرزی داهاتوو ئەلێگری بکات بە راهێنەری یانەکەی و دەست بە پلانی تازە بکەن.

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیتاڵیا ڕایگەیاند، ڕۆما ئامادەیە دووبارە دانوستانی نوێ لەگەڵ ماسیمیلیانۆ ئەلێگری ڕاهێنەری پێشووی یۆڤانتۆس دەستپێبکات، بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو سەرکردایەتی گورگەکان بکات.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی کۆریێری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی، ڕۆما بەنیازە وەرزی داهاتوو راهێنەرێکی نوێ بدۆزێتەوە بۆ یانەکەی، بەڵام مەرجە سیڤیەکی گەورەی هەبێت و خاوەن ئەزموونی زۆربێت.

ڕۆژنامەکە دووپاتیکردەوە، ئەلێگری بە نزیکترین کاندید دادەنرێت بۆ پڕکردنەوەی ئەم پۆستە، دوای دورخستنەوەی ئیڤان یوریچیش رۆما پەیوەندی پێوەکردبوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، داوای دورخستنەوەی یوریچ لە پۆستی راهێنەری رۆما ئەلێگری ئۆفەری گورگەکانی رەتکردەوە، نەک لەبەر ئەوەی نابێت بە راهێنەریان بەڵکو لەبەر ئەوەی کاتەکەی بە گونجاو نەزانیوە و دەیەوێت لە وەرزی داهاتووەوە دەستپێبکات لە پێناو دانانی پلانی رێک و درێژخایەن.