بەرپرسێکی لیڤەرکوزن بە لێدوانێک دەربارەی ڤێرتز هاندەرانی توشی شۆککرد

PM:12:54:22/12/2024

184 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرپرسێکی لیڤەرکوزن دوپاتیکردەوە ئاواتەخوازن ڤێرتز لەگەڵیان بەردەوامبێت بەڵام هیچ رێککەوتنێکیان لەگەڵیدا نییە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

فێرناندۆ کارۆی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی بایەر لیڤەرکوزن ئاشکرایکردووە، هیچ ڕێککەوتنێک نییە بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستی فلۆریان ڤێرتز کە لە هاوینی 2027 کۆتایی دێت.

کارۆ وتی: ئاواتمان ئەوەیە کە فلۆرییان بۆ ماوەیەکی زۆر لەگەڵمان یاری بکات، زۆر باش دەبێت بۆ ئەو بەردەوام بێت لەگەڵمان تا مۆندیالی 2026، واتە وەرزی داهاتوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەدڵنیاییەوە ئەگەری ڕوودانی ئەمە زیاترە، لەگەڵ درێژکردنەوەی گرێبەستەکە، هەربۆیە پێمان خۆشە گرێبەستەکەی درێژبکەینەوە بەڵام تا ئێستا هیچ شتێک لە ئارادا نییە.

دوپاتیشیکردەوە، پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ ڤێرتزدا هەیە، ئەگەر بێتە لایان و پێیان بڵێت دەیەوێت بۆ شوێنێک بڕوات گفتوگۆی لەگەڵدا دەکەن، بەڵام لەو بارەشەوە هیچی بە ئەوان نەوتووە.
بیلال کاکە