PM:12:09:22/12/2024
112 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پاریس سان جێرمان دووبارە چووەتەوە گفتوگۆی گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمین لە
یانەی ناپۆلیەوە.
پەیامنێری تۆڕی ڕادیۆی مۆنتی کارلۆی فەرەنسی دووپاتیکردەوە، بەرپرسانی پاریس
سان جێرمان جارێکی دیکە پەیوەندییان بە ڤیکتۆر ئۆسیمینی هێرشبەری نەیجیرییەوە
کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆسیمین بە تەواوی ئاگاداری ئارەزووی سان جێرمانە بە
مەبەستی گواستنەوەی لە زستاندا، هەرچەندە بەلایەوە گرنگ نییە بەڵام رەنگە بیرۆکەی
بگۆڕێت.
زانیارییەکانی مۆنتی کارلۆ ئەوەیان پشتراستکردووەتەوە، پاریس هەموو هەوڵی
خۆی دەدات بۆ بەدەستهینانی ئۆسیمین، بۆ ئەو مەبەستەش بڕە پارەیەکی زۆر دەدات،
رەنگە ئەستێرە نەیجیریەکەش بە داواکەیان رازیبێت.
لە لایەکەی دیکەوە ئەوەشی ئاشکراکردووە، یانە فەرەنسیەکە هەوڵی گواستنەوەی
هێرشبەرێکی باڵیش دەدات تا رکابەری بکات لەگەڵ بارکۆلا، ڕایان چێرگی ئەستێرەی
لیۆنیش بە یەکێک لە بژاردەکان دانراوە.
ئۆسیمین یاریزانی ناپۆلی ئیتاڵیە و لە کۆتاییەکانی گواستنەوەی هاوینی
رابردوو بە شێوەی خواستن روویکردە گەڵەتەسارای تورکی.
بیلال کاکە