AM:10:42:22/12/2024
120 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پارێزەری مباپێ رایگەیاند پاریس مافەکانی مباپێ نادات و یەکێتی تۆپی پێی
فەرەنساش دەسەڵاتی نییە بەسەریاندا.
دیلفین ڤێرهیدن، پارێزەری کیلیان مباپی هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدرید، لێدوانێکی
لەسەر دۆسیەی ئەستێرە فەرەنسییەکە لە دژی یانەکەی پێشووی پاریس سانجێرماندا.
ئەستێرەکەی ریاڵ مەدرید داوای 55 ملیۆن یۆرۆ له پاریس دەکات وەک قەرەبوو و
پاداشت و مووچە، هاوکات یانه پاریسییەکه پشت به ڕێککەوتنێکی زارەکی دەبەستێت بۆ ئەوەی
بڕه پارەکە به مباپێ نەدات.
ڤێرهایدن لە لێدوانەکانیدا بۆ ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی وتی: ئەم کەیسە ڕەنگە
پێشینەیەکی مەترسیدار لە جیهانی تۆپی پێدا دابنێت بە تایبەت بۆ یانەکانی خولی
فەرەنسا.
دوپاتیشیکردەوە پاریس سان جێرمان بە گوێرەی رێساکان پارەدانی مباپێی
بەسەردا سەپێندراوە بەڵام رەتیدەکاتەوە پارەکە بدات و یەکێتی ئەو وڵاتەش دەریدەخات
کە هیچ دەسەڵاتێکی بەرامبەریان نییە.
وتیشی: ئێمە تەنها دەمانەوێت ئەوەی شایەنمانە بەدەستی بهێنین، مباپێ نایەوێت
سزا بەسەر پاریسدا بسەپێنێت، بەڵام یانەکە دەیەوێت لە یاساکانی تۆپی پێ ڕزگاری بێت.
بیلال کاکە