AM:09:48:22/12/2024
404 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سیمیۆنی دوپاتیکردەوە دڵخۆشە بە ئەنجامی یارییەکە و فلێک باسی لەوەکرد دەبێت
ئەزموون لەو یارییە وەرگرن.
دوای یارییەکەی نێوان ئەتلەتیکۆ مەدرید و بەرشەلۆنە راهێنەری هەردوولا
لێدوانی خۆیان لەسەر یارییەکە خستەروو.
لە سەرەتادا دیگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئەتلەتیکۆ مەدرید دەڵێت: باوکم دوو ساڵ پێش ئێستا کۆچی دوایی کرد و ساتی
یارییەکە بەرامبەر بەرشەلۆنە رۆژی لەدایکبوونی بوو، بۆیە ویستم ئەم یارییە دیاری
ڕۆژی لەدایک بوونی بێت، هەروەها زۆر دڵخۆشم بە ئەنجامەکە.
سیمیۆنی ئاماژەی بەوەشکرد: ڕێبازی ئەوان بۆ ڕکابەریکردن لەگەڵ یانە
گەورەکانی وەک ڕیال مەدرید و بەرشەلۆنە ئەوەیە کە تەواوی تیپەکە لە دۆخێکی باشدا
بن.
وتیشی: یاریزانەکان ئامادەن بۆ ڕکابەریکردن، بەهێزترین شت کە هەمانە ڕۆحی
گروپییە، ئەوەش لە کردارەکانماندا دیارە، کاتێکیش یاریزانە یەدەگەکان بەشداری دەکەن،
ئەوەی لێیان داواکراوە دەیکەن، ڕاهێنەرەکانیش ئەمەیان دەوێت.
لە بەرامبەردا هانسی فلێکی راهێنەری بەرشەلۆنە دوپاتیکردەوە، شێوازی
یاریکردنیان سەرنجراکێش بوو، ئەتلەتیکۆش تیپێکی بەهێزە و چاوەڕێی یەک هەلیان دەکرد
و هەلەکەیان قۆستەوە.
باسی لەوەشکرد، ئەو یارییە ئەزموون دەکەن و لەگەڵ خۆیان دەیبەن بۆ ساڵی
داهاتوو، تیپەکە سەلماندی کە توانای گۆڵکردنی هەیە هەروەها کۆڵنادەن و بە قورسی
راهێنان دەکەن.
وتیشی: دڵخۆشم بە ئاستی پێدری کە هەموومان ئاستەکەیمان بینی، هەروەها گاڤی
کە خولیای گەورەی لە یارییەکەدا نیشان دا، ئەمە ئەو شێوازەیە کە ئێمە دەمانەوێت لە
داهاتوودا یاری پێ بکەین.
بیلال کاکە