PM:11:48:21/12/2024
192 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پۆستیکۆگلۆ دەڵێت ئێمە رکابەرێکی باشی لیڤەرپوڵین و سلۆت پێیوایە ئەو راهێنەرە ناسنامەیەکی دیاریکراوی بە تۆتنهام بەخشیوە.
پێش رووبەڕووبوونەوەی نێوان تۆتنهام و لیڤەرپوڵ راهێنەری هەردوو یانە لێدوانی خۆیان لەسەر یارییەکە خستەڕوو.
لە سەرەتادا پۆستیکۆگلۆی راهێنەری سپێرز ئاماژەی بەوەکرد، رەنگە شتەکان بەو شێوەیە نەبێت کە خەڵک دەیانەوێت، بەڵام ئەو هیچ کێشەیەکەی نییە و بەردەوامدەبێت لەوەی بۆ یانەکە دەیکات.
وتیشی: ئێمە یاری تۆپی پێی خۆمان دەکەین، ئارنی سلۆت هاتووەتە جێگای کلۆپ و ئەوەش ئاسان نییە بەڵام تیپکە کوالێتی خۆی پیشانداوە و ئێمەش رکابەرێکی باشیانین.
ئەوەشی نەشاردەوە، زۆر سەرسام دەبێت ئەگەر لە یارییەکەیان بەرامبەر لیڤەرپوڵ بە یەکسانی کۆتاییبێت بە لەبەرچاوگرتنی بەهێزی هێرشبەری هەردوولا لەم وەرزەدا.
لە بەرامبەردا ئارنی سلۆتی راهێنەری رێدز دووپاتیکردەوە، سەیرکردنی یاری تۆتنهام جێگەی خۆشحاڵییە هیوادارم نازناوێک ببەنەوە بەڵام خولەکە نا،هەروەها هاندەری تۆتنهامە کاتێک لە یۆرۆپا لیگ یاری دەکەن.
ئارنی سلۆت باسی لەوەشکرد، ئارەزوو دەکات ڕێز لە تۆتنهام بگرێت، هەمیشە ناسنامەیەکی دیاریکراویان هەبووە، ئەمەش ئەوەیە کە پۆستیکۆگلۆ بە تیپەکەی بەخشیوە
دەشڵت: کیێزا بەهێزتر دەبێت و باشتر دەبێت، هاتووەتە ناو خولێک کە چڕییەکی زۆری هەیە و دەبێت خۆی بگونجێنێت، هەموو یاریزانەکانیش ئامادەن جگە لە کۆناتێ و برادلی.
بیلال کاکە