خولی ئیتاڵیا.. ناپۆلی بردیەوە و بە کاتی چووە پێشەنگ

PM:11:05:21/12/2024

196 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا ناپۆلی بە زەحمەت و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە جەنەوای بردەوە و بە کاتی چووە پێشەنگ.

لە یارییەکی هەفتەی 17ـی خولی ئیتاڵیا یانەی جەنەوا لەبەردەم هاندەرانیدا میوانداری ناپۆلی کرد.

تایمی یەکەم، ناپۆلی بە ئاست و بە ئەنجام کۆنترۆڵی یاریگای کرد و لە خولەکەکانی 15 و 23 دوو گۆڵی لە رێگەی ئاگوێسا و ئەمیر رەحمانی تۆمارکرد.

لە تایمی دووەمدا، جەنەوا لە خولەکی 51 لە رێگەی بینامۆنتی ئەنجامەکەی کەمکردەوە، چەند جارێکیش نزیکبوو لە یەکسانکردنەوەی بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.

سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی ناپۆلی کۆتایی هات، تیپکەی کۆنتی بە کۆکردنەوە 38 خاڵ بە شێوەیەکی کاتی هاتە پێشەنگ و جەنەواش دابەزی بۆ پلەی 14.
بیلال کاکە