خولی ئەڵمانیا.. لیڤەرکوزن پێنج گۆڵی لە فرایبۆرگ کرد

PM:10:42:21/12/2024

228 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەڵمانیا لیڤەرکوزن بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە فرایبۆرگ هێنا و چیکیش سوپەر هاتریکی تۆمارکرد.

لە یارییەکانی هەفەتی 15ـی خولی ئەڵمانیا یانەی بایەر لیڤەرکوزن لە یاریگای بای ئەرینای تایبەت بە خۆی میوانداری فرایبۆرگی کرد.

تایمی یەکەم، یاریزانانی چابی ئەلۆنسۆ دەستیان بەسەر کەش و هەوای یارییەکەدا گرت و لە خولەکی 33 ڤێرتز لێدانی سزای لەدەستدا بەڵام لە خولەکی 45 گۆڵیان لە رێگەی چیکەوە بە گۆڵێک پێشکەوتن.

لە تایمی دوومدا، لە خولەکی 51 ڤێرتز تۆڵەی لێدانە سزاکەی کردەوە و گۆڵی دووەمی یانەکەی نوسیەوە، بەڵام دوای چوار خولەک گریفۆ ئەنجامەکەی بۆ یانەی میوان کەمکردەوە.

دواتر هێرشەکانی لیڤەرکوزن یەک لەدواییەک و چڕبوونەوە و لە خولەکەکانی 67 و 74 و 77 پاتریک چیک سێ گۆڵی دیکەی زیادکرد و کۆی گۆڵەکانی لەو یارییەکدا گەیاندە چوار گۆڵ.

سەرەنجام بە سوپەر هاتریکی چیک و بە پێنج گۆڵی بەرامبەر بە گۆڵێک لیڤەرکوزن لە فرایبۆرگی بردەوە، بەو ئەنجامە لیڤەرکوزن بە کۆکردنەوەی 32 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندی دەبیندرێت.
بیلال کاکە