لاپۆرتا: باشترین گرێبەستمان لە مێژووی یانەکانی تۆپی پێدا واژۆکرد

PM:09:50:21/12/2024

452 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لاپۆرتا روونیکردەوە گرێبەستیان لەگەڵ نایک باشترین گرێبەستە لە مێژووی یانەکانی تۆپی پێدا.

دوای ئەوەی بەرپرسان و ئەندامانی یانەی بەرشەلۆنە نوێکردنەوەی گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیای نایک پەسەندکرد، خوان لاپۆرتای راهێنەری یانە کەتەلۆنیەکە رایگەیند، ئەمە باشترین ڕێککەوتنی ئابوورییە لە مێژووی یانەیەکی تۆپی پێدا.

لاپۆرتا وتیشی: سوپاسی نایک دەکەم بۆ تێگەیشتن لە هێز و گەورەیی بەرشەلۆنە لە جیهانی وەرزشدا و بڕیاریدا یانەکە لە هەموو بوارەکاندا بگەڕێنێەوە بۆ سەردەمی زێڕین.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم ڕێککەوتنە یارمەتیدەرە بۆ بوژانەوەی ئابووری، ڕێککەوتنێکی ئابوورییە بەبێ ئەوەی ئەندامان ناچاربن تێچووی زیادە بدەن، هەروەها بەبێ ئەوەی خاوەندارێتی یانەکە بخاتە مەترسییەوە

لاپۆرتا وتیشی: گرێبەستەکە لەگەڵ نایک بڕیار بوو لە ساڵی 2028 کۆتایی پێبێت، بەڵام نەگونجاو بوو و پێویستی بە نوێکردنەوە هەبوو، دانوستانەکانیش سەرکەوتوو بوون.

پشتراستیشیکردەوە، ئەم گرێبەستە یارمەتیدەریانە بۆ پابەندبوون بە یاساکانی یاری دادپەروەرانەی دارایی، بەرشەلۆنە گەڕاوەتەوە و ئەم سەرکەوتنەش ڕەنگدانەوەی بەهێزی لۆگۆی بەرشەلۆنە و ڕێکخستنی یانەکەیە.