هانسی فلێک دەربارەی کلاسیکۆ چی وت؟

AM:08:52:27/10/2024

624 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فلێک رایگەیاند ئاستێکی نایابیان بەرامبەر ریاڵ مەدرید پێشکەشکرد و دڵخۆشە بە ئەنجامی یارییەکە و دەبێت لەسەر رێگاکە بەردەوامبن.

دوای بردنەوەیان لە ریاڵ مەدرید، هانسی فلێکی راهێنەری بەرشەلۆنە رایگەیاند، بە وردی خۆیان بۆ هەر یارییەک ئامادە دەکەن، هەروەها پێیان خۆشە ئاستێکی باش پێشکەش بکەن، کارێکی ئاسان نەبوو، بەڵام دەبێت لەسەر ڕێگاکە بەردەوام بن، بەرگرییەکی باشیان کرد و کارێکی نایابیان کرد.

فلێک وتی: لە نێوان نیوەی یەکەمدا گۆڕانکارییەکی تاکتیکیمان کرد، هەروەها سەرنجمان لەسەر بەرگرییەکی باش و فشارخستنە سەر یاریزانی بەرامبەر بوو، گرنگ بوو بە تۆپ و بەبێ تۆپ بە باشی یاری بکەین، لە تایمی دووەمدا تۆپەکەمان باشتر کۆنترۆڵکرد.

وتیشی: وەک هەمیشە دەڵێم دڵخۆشم کە لە بەرشەلۆنە کاردەکەم و لە شارەکەدا دەژیم، یارییەکی نایابمان ئەنجامدا، هەمووان لە سەدا سەدی وزەی خۆیان بەخشی، هەروەها دڵخۆشم بە ئاستی ئیناکی.، چونکە هێشتنەوەی گۆڵ بە خاوێنی گرنگە بەتایبەت بەرامبەر هێرشبەری ئەم ئاستە.

دەشڵێت: باش بووین لە جێبەجێکردنی هێڵی بەرگری پێشکەوتوو، پێدەچێت مەترسیدار بێت، بەڵام کاریگەرە ئەگەر بە دروستی جێبەجێی بکەین.

بیلال کاکە