PM:12:10:17/10/2024
364 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەمڕۆ رۆژنامەی مارکای ئیسپانی
خەڵاتێکی مێژوویی بە لیۆنێل مێسی دەبەخشێت بەناوی باشترینی باشترینەکان.
لیۆنێل مێسی لە کاروانی وەرزشیدا
سەرجەم نازناوەکانی بەدەستهێناوە، لە 2022 توانی لە قەتەر خەونە گەورەکەی بەدەی
بهێنێت جامی جیهانی بۆ وڵاتەکەی بباتەوە.
ئەمڕۆ 17ـی ئۆکتۆبەر رۆژنامە
ئیسپانییەکە لە یاریگای چەیس و لە مەیامەی خەڵاتی رێزلێنانی تایبەت دەبەخشێتە
لیۆنێل مێسی رۆژنامەکە لە ژێر ناونیشانی، باشترینی باشترینەكان و ژمارە یەكی ژمارە
یەكەكان خەڵاتی رێزلێنان لە مەیامی دەبەخشێتە ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە.
لیۆنێل میسی لەکاروانی وەرزشیدا
توانیویەتی بە 46 نازناو بەدەستبهێنێت و بەڕای زۆرێک لە هاندەرانی تۆپی پێ شایستەی
ئەوەیە ببێتە باشترین یاریزانی مێژوو.
لیۆ 910 یاری لەگەڵ یانەكانی بەرشەلۆنە
و پاریس سانجێرمان و ئینتەر مەیامی ئەنجامداوە و توانیویەتی 740 گۆڵ بكات و 356
گۆڵیش درووست بكات.
لەهەمان کاتتدا لەگەڵ هەڵبژاردەی
ئەرجەنتین 189 یاری ئەنجامداوە و توانیویەتی 112 گۆڵ تۆماربکات و 57 گۆڵیش بۆ
هاورێکانی دروست بکات.