فلێک دوای یارییەکەیان بەرامبەر خیتافی چی وت؟

AM:09:06:26/09/2024

620 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فلێک باسی لەوەکرد یارییەکەیان بەرامبەر خیتافی قورس بووە و بیر لە تۆمارکردنی ژمارەی پێوانەیی ناکاتەوە.

پاش بردنەوەیان لە خیتافی، هانسی فلێکی راهێنەری بەرشەلۆنە وتی: بیستوومە یارییەکان بەرامبەر خیتافی هەمیشە بەم شێوەیەن و قورسن، بۆیە شانازی بە تیپەکەمەوە دەکەم.

دوپاتیشیکردەوە، دەیانتوانی گۆڵی زیاتر تۆمار بکەن، بەڵام گرنگ سێ خاڵی یارییەکەیە، بیر لە تۆمارکردنی ژمارەی پێوانەیی ناکاتەوە و هەنگاو بە هەنگاو لە یاری داهاتوو دەروانێت.

دەربارەی گرێبەست لەگەڵ چیزنی دەڵێت: من تەنها باسی ئەو یاریزانانە دەکەم کە هەمن، ئیناکی گۆڵچی یەکەممانە و زۆر دڵخۆشین پێی، ئەوە تەنیا شتێکە کە دەتوانم بیڵێم.

ئاماژەی بەوەشکرد،لیڤاندۆڤسکی باشترین هێرشبەرە لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا، کاری ئەو یاریکردنە لەبەردەم گۆڵ و تۆمارکردنی گۆڵ، ئەویش ئەو کارە دەکات.