PM:07:13:23/07/2024
428 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەتلەتیکۆ نزیکە
لەوەی دۆڤبیک بگوازێتەوە ریزەکانی و
یاریزانەکەش خواستی چوونی هەیە بۆ یانەکە.
ئارتێم دۆڤبیک ئامانجی ژمارە یەکی ئەتلەتیکۆیە بۆ بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەری یانەکە
هەر لەو ساتەوەی مۆراتا نیازی خۆی بۆ چوونی بۆ میلانۆ ڕاگەیاند، وە بەرپرسانی
ئەتلەتیکۆ بەخێرایی دانوستانیان لەگەڵ ئەستێرەکەی جیرۆنا دەستپێکرد و لە ئێستادا دۆڤبیک هەنگاوێک لە میترۆپۆلیتانۆوە دوورە.
هەرچەندە گەشبینی
بەرامبەر بە گرێبەستەکە لە میترۆپۆلیتانۆ زۆرە، بەڵام گواستنەوەکە یەکلایی نابێتەوە
تاوەکو جیرۆنا بە مەرجەکانی ئۆفەرەکەی ئەتلەتیکۆ ڕازی نەبێت، بڕگەی شکاندنی
گرێبەستی گۆڵکارەکەی وەرزی رابردووی لالیگا 40 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام ئەتلەتیکۆ دەیەوێت
لە دانوستانەکانی لەگەڵ جیرۆنا داشکاندنی بۆ بکات.
ڕۆژنامەی مارکا
نوسیویەتی، هەرچەندە جیرۆنا بە لەدەستدانی دۆڤبیک ڕازی نییە، بەڵام خواستی ڕۆیشتنی
یاریزانەکە وایکردووە بەڕووی گفتوگۆکاندا کراوە بن و گواستنەوەی یاریزانەکەش ئەگەری
زۆرە و نزیکە.