گواستنەوەی کالافیۆری بۆ ئارسناڵ کێشەی تێکەوت

PM:10:30:18/07/2024

316 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارسناڵ دەیەوێت کویۆر بە کالافیۆر ئاڵوگۆڕ بکات و یاریزانە پۆڵەندیەکەش ئامادە نییە بچێتە بۆلۆنیا.

هەوڵەکانی ئارسناڵ بۆ گواستنەوەی ڕیکاردۆ کالافیۆری بەرگریکاریهەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی بۆڵۆنیا هەڕەشەی لەسەرە لەلایەن یەکێک لەیاریزانەکانی گەنەرزەوە.

ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، ئارسناڵ دەیەوێت جاکۆبکویۆر لەگەڵ کالافیۆری ئاڵوگۆڕ پێبکات، بەڵام بەرگریکارە پۆڵەندییەکەڕەتیدەکاتەوە بچێتە بۆلۆنیا.

ئارسناڵ مانگی ڕابردوو لەگەڵ بۆلۆنیا گفتوگۆی سەبارەت بەکالافیۆری کرد، دوای درەوشاوەیی سەرنجڕاکێشی یاریزانەکە لەیۆرۆی 2024 لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی.

بۆلۆنیا دەیەوێت 46 ملیۆن پاوەندی لە فرۆشتنی بەرگریکارە ئیتاڵیەکەوە دەستبکەوێت کە هاوینی 2023 لە یانەی بە بازڵەوە بە بڕی سێ ملیۆن و 400 هەزار یۆرۆ پەیوەندی پێوەکردن.

زەسەن دوپاتیشیکردووەتەوە، چێڵسیش لە هەوڵدایە بۆ رازیکردنی یاریزانەکە بەڵام ئۆفەری گەنەرز زیاترە کە 37 ملیۆن پاوەندە.