PM:08:39:24/12/2023
756 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە نێوان دونیای مادەی هۆشبەر و دزی و دنیای
تاوان چەند ئەستێرەیەک بەهۆی تۆپی پێ لە ژیانێکی مەترسیدار ڕزگار کران، تیڤێز و
ئیبراهیمۆڤیچ و ڕیچارلیسۆن نموونەی ئەو ئەستێرە درەوشاوانەن کە جادووی تۆپی پێ ڕزگاری
کردن
ئیبراهیمۆڤیچ
ئەستێرە
سویدیەکە لە منداڵیدا ژیانێکی خراپ و مەترسیدار
ژیاوە، کە دەورە درابوو بە مادەی هۆشبەر و
دزی و دنیایەکی باند و کوشتن، ئیبرا لەگەڵ دایکیدا گەورە بووە دوای ئەوەی لە باوکی
جیابووەوە لە گەڕەکی ڕۆزنگارد لە سوید.
بەهۆی خراپی بارودۆخیان لە سەرەتای ژیانیدا پەنای
بردە بەر دزینی شیرینی لە فرۆشگاکان، هەروەها دوای دزینی پاسکیلەکەی خۆی ڕووی کردە
دزینی پاسکیل ، ئیبرا دەڵێت من
پێشتر پاسکیلى دزراوم لێدەخوڕی، قوفڵەکەم دەکردەوە و دواتر پاسکیلەکە دەبوو بە هی
من، زۆر لێهاتوو بووم لەو بارەیەوە، جارێکیان جلی ڕەشم لەبەر کرد و لە تاریکیدا
ڕۆیشتم تا چوومە ناوچەیەکی سەربازی کە قوفڵێکی گەورەی هەبوو ئەویشم شکاند ،
لەوێشەوە پاسکیلێکی سەربازیم دزی
پاتریس ئێڤرا
یاریزانەکەی پێشووی شەیاتنە سوورەکان لە باسی ژیانی ڕابردووی دەڵێت لە ناوچەیەکی
مەترسیداردا دەژیام کە زۆر مادەی هۆشبەر و شتی زۆری تێدابوو، زۆر هاوڕێم هەبوو کە
بینیم کوژران، دەکرا ڕووبەڕووی هەمان چارەنووس ببمەوە و گەر ڕووم لە ماددە
هۆشبەرەکان بکردایە، بەڵام جادووی تۆپی پێ
ڕزگاری کردم
کارلۆس تێڤێز کە بە ئاباچی ناسراو بوو
پێش ژیانی وەرزشی بە چەندین بارودۆخی سەخت
تێپەڕیووە ، ئەستێرەی پێشووی یۆڤانتۆس و مانچستەر دەڵێت: من لە ناوچەیەک گەورە
بووم کە مادەی هۆشبەر و باند و کوشتن بەشێک بوون لە ژیانی ڕۆژانەیان، کاتێک تاریکی
دەهات، لە پەنجەرەکەوە سەیری دەرەوەت دەکرد و دیمەنی ترسناکت دەبینی، دوای
کاتژمێرێکی دیاریکراو نەتدەتوانی بچیتە دەرەوە بۆ شەقامەکان ، نزیکترین هاوڕێم
رۆشتنێو باندەکان ، ئاسان بوو بۆ ئەوەی وەک ئەو بم بەڵام ناچار بووم ڕێگاکەم
هەڵبژێرم و بڕیارمدا لە تۆپی پێدا بەرەو پێشەوە بچم
دێلی ئالی
ئینگلیزی
ئالی لە
لێدوانێکدا جیهانی تووشی شۆک کرد ، باسی لە ژیانی پیشەیی کرد و ، ئازارەکانی
ئاشکرا کرد کە لە دوای جیابوونەوەی دایک و باوکیەوە دەستیپێکردووە کاتێک تەمەنی
تەنها شەش ساڵ بووە . ئالی دەڵێت : ژیانی منداڵی زۆر ناخۆش بووە ، بەهۆی ئەوەوە لە تەمەنی 7
ساڵیدا دەستم بە جگەرەکێشان کرد، لە تەمەنی 8 ساڵیشدا دەستی کرد بە مامەڵەکردن
لەگەڵ مادەی هۆشبەر، بە سواری پاسکیلەکە دەسوڕایەوە، تۆپێکی هەڵدەگرت و ماددە
هۆشبەرەی دەفرۆشت.
ڕیچالیسۆن، هێرشبەرەکەی بەرازیل و تۆتنهام بێبەش
نەبووە لە ژیانێکی ناخۆش و هەژاری ، سەبارەت بە ژیانی منداڵی دەڵێت: کە کاتێک گەنج
بووە پێیان دەگوت ببە بە دز ، هۆکارەکەش ئەوە بوو کە هاوڕێیەکی زۆری هەبوو لەناو
زیندانەکەدا، لەوێ دەچوونە نێو بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانەوە چونکە پارەی ئاسانیان
دەستدەکەوت ، پێشیان دەگووت وەک کچان مەبە، وەرە و لەگەڵمان بەشدار بە لە فرۆشتنی
ماددە هۆشبەرەکاندا ، بەڵام سوپاسی خودا دەکەم کە ئەم کەشوهەوایە کاریگەری نەبوو
لەسەرم ، بڕیارمدا شوکولاتە ئایسکرێم بفرۆشم، پاشان تۆپی پێم هەڵبژارد