PM:04:52:15/12/2023
368 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئەستێرەکانی عێراق یانەی نەورۆز
بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە نەفتی بەسرەی بردەوە و دهۆکیش بەرامبەر نەفتی وەسەت بەبێ
گۆڵ یەکسان بوو.
لە یارییەکانی هەفتەی نۆیەمی خولی
ئەستێرەکانی عێراق یانەی نەورۆز لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی نەفتی بەسڕە.
تایمی یەکەم، نەورۆز بە بەهێزی دەستی بە
یارییەکە کردوو هێرشەکانی بۆسەر گۆڵی یانەی میواندار دەستپێکرد، تاکو لە خولەکی 19
محەمەد سامی گۆڵی یەکەمی یانەکەی هێنایە بەرهەم، ئەو تایمەش بەو تاکە گۆڵە لە سودی
نەورۆز کۆتایی هات،
لە تایمی دووەم، نەفتی بەسڕە هەوڵی
یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەی دەدا تاکو لە خولەکی 52 ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ
هەژمارکردن و گۆڵچی یانەی نەورۆز گەڕاندییەوە، بەڵام ناوبژیوان بە بیانوی هاتنە
پێشەوەی گۆڵچی بڕیاری دووبارە کردنەوەی لێدانە سزاکەیدا و محەمەد رەحیمی گۆڵچی
نەورۆزیش بۆ دووەم جار لەسەریەک لێدانە سزاکەی گەڕاندەوە، تا کۆتایش ئەنجامەکە وەکخۆی مایەوە و یانەی نەورۆز بە گۆڵێکی بێ
بەرامبەر لە یاریگای نەفتی بەسڕە سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا.
بەم ئەنجامەش نەورۆز بە کۆکردنەوەی 14
خاڵ پلەی چوارەمی گرتووە.
لە یارییەکی دیکەی هەمان خولیش یانەی
دهۆک و نەفتی وەسەت رووبەڕوی یەکتر بوونەوە و یارییەکەیان بە یەکسانی و بەبێ گۆڵ
کۆتایی هات.
یانەی دهۆک بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ لە پلەی
نۆیەم دەبیندرێت.