خولی ئینگلتەرا..لیڤەرپوڵ بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس شکستی گۆڕی بۆ سەرکەوتن

PM:05:37:09/12/2023

488 جار خوێندراوەتەوە

+ -


لیڤەرپوڵ بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس شکستی گۆڕی بۆ سەرکەوتن و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لێی بردەوە.

لە یارییەکانی هەفتەی 16ی خولی ئینگلتەرا لیڤەرپوڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوای کریستاڵ پالاس.

تایمی یەکەم، ئاستی هەردوو یانە هاوسەنگبوو، چەند جارێک نزیکبوون لە تۆماری گۆڵدا بەڵام هیچ کامیان سەرکەوتوو نەبوون لە گۆڕینی ئەنجامەکە.

لە تایمی دووەمدا، یارییەکە بە بەهێزی دەستی پێکردەوە و لە خولەکی 67 کریستاڵ پالاس بە گۆڵێکی فیلیپ ماتیا پێشکەوت، دوای ئەم گۆڵەش لیڤەر چەند گۆرانکارییەکی ئەنجامدا بە هیوای گەرانەوە بۆ کەشی یارییەکە، پاشان لە خولەکی 75 یاریزانێکی کریستاڵ پاڵاس بە کارتی سور کرایە دەرەو و ئەوەش وایکرد رێدز کۆنترۆڵی یارییەکە بگرنە دەست و دوو گۆڵیان لە خولەکەکانی 76 و 90 لە رێگەی محەمەد سەڵاح و هارڤی ئیلیوت تۆمارکرد.

سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی لیڤەر کۆتایی هات.

بەم ئەنجامەش لیڤەر بە شێوەیەکی کاتی و بە کۆکردنەوەی 37 خاڵ لە پێشەنگە و کریستاڵ پاڵاس بە 14 خاڵ پلەی 17یەکەمی گرتووە.